151
.نانێ ڕۆژ په‌یدا بكه و نانێ شه‌و
هه‌ڵمه‌گره هه‌رگیز منه‌ت له‌م و له‌و
152
.نه‌مدیوه له ئاش گه‌رمتر كاسه
مه‌گه‌ر له‌ژێریا هه‌بێ نیوكاسه
153
.قه‌ت له شوێن چووان نه‌چیه‌وه چاكه
به‌س لێرو له‌وێ كای كۆن به با كه
154
.هێندێ كه‌س ئازا‌و ڕژدن له شه‌ڕێ
هه‌تاكو لێیان وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ
155.ئه‌مه‌ش فه‌رموده‌ی قه‌دیمیه‌كانه
به‌رد له جێگای خۆی قورس و گرانه
156
.ئه‌مه‌ش نه‌قڵێكی له‌مێژ و كۆنه
پاداران بگره، بێ پا ئێخۆنه
157
.كه‌سێ نه‌گبه‌تی بێته سه‌ر شانی
په‌ڵووڵه بخوات، ده‌شكی ددانی
158
.چكۆله‌ترین كرده‌وه‌ی ئینسان
له سه‌د قسه‌ی زل باشتره دیسان
159
.ئه‌گه‌ر قسه‌ی حه‌ق له من ده‌پرسی
تێر ئاگای نییه هه‌رگیز له برسی
160
.بۆ ئیشی بچوك، قه‌ت تێمه‌كۆشه
161
.ئاوت خوارده‌وه جارێك له كانی
به‌ردی تێ مه‌خه، خۆ تۆ ئینسانی
162
.ئیش به‌بێ زه‌حمه‌ت مه‌حاڵه بوونی
پیاو ماسی بگرێ، ته‌ڕ ده‌بێ قوونی
163
.قه‌دیمی ده‌ڵێن بۆ ده‌سته‌وستان
هیچ فه‌رقی نییه گه‌رمێن و كوێستان
164
.دووڕوو هه‌روایه پیشه‌و ڕه‌فتاری
هه‌م له ناڵ ئه‌دات، هه‌م له بزماری
165
.شوان ده‌ڵێن شوانیی پێ ئیفتیخاره
نانچنینه‌وه‌ی لا عه‌یب و عاره
166
.په‌سندتر بووه چ ئێستا، چ زوو
ڕێوی گه‌ڕیده له شێری نووستوو
167
.پشیلـه ده‌می بۆ دووگ نه‌ده‌چوو
ده‌یگوت پێم ناخوری، چه‌ند سوێره په‌ككو
168
.ڕووبه‌ڕوو ده‌بی له‌گه‌ڵ ژینی تاڵ
چونكی به خه‌یاڵ كه‌س نه‌بووه به ماڵ
169
.پیاو كارێك بكا كه پێی بوه‌ستێ
دوو شوتی هه‌ڵناگیرێ به ده‌ستێ
170
.خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته گه‌وره!
مه‌شهوره دنیا به پێچ و ده‌وره
171
.ئه‌و كه‌سه دۆستی گیانی گیانیته
هاوڕێی نه‌بوونی و لێقه‌وماویته
172
.هه‌ڵه و له‌بیرچوون جار‌و بارێكه
ده‌ڵێن هه‌ر عه قڵه‌ی له خه‌سارێكه
173
.سا بێ سكی خۆت مه‌دڕه له داخا
كێ مرد و كێی‌تر ما له وه‌جاخا
174
.عه‌تر ده‌بێ خۆی بۆن بدا كاكه!
نه‌ك عه‌تار بڵێ زۆر عه‌تری چاكه
175
.خۆشیم نه‌دیوه له‌م ڕۆژگاره
وه‌تی هه‌م، ئیمسال خۆزگه‌م به پاره
176
.له ترس و خۆفی ماری به‌دكردار
له‌په‌نا ئاور خۆم داوه حه‌شار
177
.له دووی سیاسه‌ت خۆت مه‌خه‌ره به‌ند
ڕێوی قه‌واڵه‌ی پێ‌بوو پێستیان که‌ند
178
.توخن به پیاوی سه‌رچه‌وت مه‌که‌وه
به‌ده‌ست قه‌رز بده‌و به پێ دووی که‌وه
179
.له‌هه‌موو هه‌ورێ باران نابارێ
ڕاز که‌وته زاری و ڕاست که‌وته شاری
180
.ئه‌و کانیه ی ئاوی لێ ده‌خۆیته‌وه
به‌ردی تێ مه‌خه تینوو ئه‌بێته‌وه
ئه‌وه‌ی ئه‌یه‌وێ سه‌ری نه‌یه‌شێ
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆی پێ ڕاده‌کێشێ
181
.مه‌عاشی به‌لاش بێ پیته‌و بێ خێر
ده‌ستی ماندووه له‌سه‌ر سکی تێر
181
.حەیا برژێ خر نابێتەوە
. 182
،ئەگەر پارە زۆۆر بو چاکە کەم دەبێت
183
.خوشکی بێ برا مالی بێ چرا
184
خزم ئەگەر گۆشتیش بخوات ئێسک ناشکێنێت
185
.راستی یەک ریگای هەیە بەلام چەوتی هەزار
186
.کتێبی بە نرخ لەسامان بشترە
187
.دێت و دەروات رۆژگار هەر دەمێنێت یادگار
188
،مال بۆخۆی نەبوو میوانیشی هاتە سەر
189
.سوار تا نەپەرێ نابێ بەسوار
190
.کوێرە چیت دەوێ دوو چاوی ساخ
191
.لایلایە دەلێ بۆخۆشی ناخەوێ
192
.دەستی ماندو لەسەر زگی تێرە
193
.ئەنگوستەک شەرح بیبرێ خوێنی لێ نایێ
194
.بە عارەبانە ناتوانین سەر کەوین بۆ ئاسمان
195
.گولێک زۆۆر کەس بۆنی دەکات بۆنی نامێنێ
196
.نەفس بیگری مشتێكە ، بەری دەی دەشتێکە
197
.سوپاسی سەرەتا مەکە تا کۆتایی
198
.گریان نەبوایە رێزی پێکەنین دەگیرا
199
.ئەگەر بە جوانی بوایە زاوا بۆ بوکی دەچوو
200
.پێش ئەوەی بیر لەچاکە بکەیتەوە بەر لە خراپەکانت بکەوە
201
.بەری بچوک سەری گەورە دەشکێنێ
202
.ئەوەی ناو‌کی بوێ دەبێ توێکل بشکێنێ
203
.لەسەر رێگای لا بدەی درک لەپێت رادەچێت
204
ئیشی چاکە هەر گیز ون نابێ
205
.خۆش باوەر چاوێکی کوێرە
206
ئەوەی مەر بێت گورگ دەی خوات
207
.قسەی زۆۆر بگرە کەم بفرۆشە
208
.ئەگەر زگ برسی بو چاو کوێر دەبێ
209
،قسەی شەشو خۆش نەک زۆۆرو هۆش
210
.دەنگی دەهۆل لەدورەوە خۆشە
211
.مەچۆرو لای کەس تا پێویست نەبێ
212
.برادەری دلسۆز دەرمانی ژیانە
213
.رۆژ لەزستانەوە خۆشەویست دەبێ
214
.مەیمون بۆخۆی نەبوو سورێژەشی لێ هات
215
.ئەگەر جوتیار جوتیار بێ لەسەر شاخیش جووت دەکات
216
.گۆم تاقول بێت مەلەی خۆشترە
217
.ئەوەی نیە لە مالان ئاگای نیە لە حالان
218
بەردی گەورە نیشانەی نەهاویشتنە
علاقه مندی ها (بوک مارک ها)