خوێندنه‌وه‌ی بێ بیر کردنه‌وه
هه‌ر وه‌ک چێشت قووت دانی بێ جاوین وایه.
*هه‌موو دارێک گوڵ ده‌کا،به‌ڵام به‌ر ناگرێ.
*ماسی له گه‌ڵ ئاو ماره‌یی بڕاوه.
*ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند بووی هه‌موو که‌سێک که‌سته،ئه‌گه‌ر که‌وتی که‌س ناتناسێ.
*ماڵی حه‌رام سه‌ری ئه‌ستووره و بنی باریک.
*ئه‌قڵی ژن له کۆشی دایه.
*سه‌گ به ژن ناوه‌ڕێ.
*مار که سه‌ری هێشا له سه‌ر ڕێگا ده‌خه‌وێ.
*هێندێ که‌س پووڵ ده‌ده‌ن و به‌ڵا بۆ خۆیان ده‌کڕن.
*ژن به‌ڵایه به‌ڵام هیچ ماڵێک بێ به‌ڵا نابێ.
*خوێ له خوێداندا سوێرایی نییه.
*خۆشه‌ویستی دوور و نیزیکی بۆ نییه.
*هێلکه‌ی ئه‌مڕۆ له جووچکه‌ی سبه‌ینێ باشتره.
*ئه‌وه‌ی هه‌ڵی گرت شمشێر ،نابێ بترسێ له شێر.
*غونچه بچنه،گوڵ مه‌چنه،با گوڵ په‌رێشانیش بێ.
*زاوا باره به‌ری خه‌سوانن.
*به‌د نێو کردنی خه‌ڵک چه‌کی نا‌مه‌ردانه.
*په‌شیمانی شاخی بوایه سه‌د گه‌ز ده‌بوو.
*به ته‌ماشا کردن بوایه،سه‌گ زوو فێری قه‌سسابی ده‌بوو.
*گوڵ ئه‌گه‌ر بۆنیشی نه‌بێ له جوانی که‌م نابێته‌وه.
*دیزه‌یه‌ک کابان بیشکێنێ ده‌نگی نایه.
*که‌ر ئه‌گه‌ر باره تفه‌نگیشی پێوه بێ ،گورگ ده‌یخوا.
*شه‌ڕ ئه‌گه‌ر ده‌رکی ماڵی لیگرتی ،ده‌بێ بڵێی به‌خێر بێ.
*زینی ئه‌سپ بۆ گوێدرێژ نابێ.
*زاری خه‌ڵکی کونه دیوار نییه په‌ڕۆی تێهاوی.
علاقه مندی ها (بوک مارک ها)